کیانووش جەهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند تووشبوان به ڤایرۆسى كۆڕۆنا 60 هه‌زارى تێپه‌ڕاندووه رۆژانه ژماره‌كه له هه‌ڵكشاندایه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: تا نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ ژماره‌كه له زیاد بووندایه رۆژانه زیاتر له 2000 كه‌س تووشى ئه‌و په‌تا كوشنده‌یه ده‌بن.
راشیگه‌یاند له‌و رێژه‌یه 3739 گیانیان له ده‌ست داوه و 24236 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه نزیكه‌ى 5 هه‌زاركه‌سیش بارى ته‌ندروستیان ناجێگیره به شێوه‌یه‌كى تود ئه‌و په‌تایه‌یان گرتووه.
به‌گوێره‌ى لێدوانه‌كانى میدیا‌و سۆشیال‌میدیا نه‌خۆشخانه‌كانى ئێران تواناى وه‌رگرتن و چاره‌سه‌ركردنى تووشبوانیان نه‌ماوه خه‌ڵكى به‌ركه‌وته‌ى كۆرۆنا ئاگاداركراونه‌ته‌وه ته‌نها له حاڵه‌تى زۆرخراپبوون نه‌بێت سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كان نه‌كه‌ن.
به پێى گووته‌ى چاڵاكوانانى مه‌ده‌نى و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئێران جگه له تووشبوونى به ڤایرۆسى كۆڕۆنا به‌هۆى ئابلوقه ئابورییه‌كان دۆخى ئابوورى خه‌ڵك زۆر خراپه و زۆرینه‌ى خه‌ڵك كه‌وتونه‌ته ژێر هێڵى هه‌ژارى به‌جۆرێك ژه‌مێكى نانخواردنیان بۆ په‌یدا نابێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.