بۆریس جۆنسن، سهرۆك وهزیرانی بریتانیا رهوانهی یهكهی چاودێری ورد كرا، بههۆی تێكچوونى دۆخی تهندروستییهوه.
پێشتر سەرۆك وەزیرانی بەریتیانیا بە مەبەستی پشكنینی رەوانەی نەخۆشخانە كرا بەهۆی ئەوەی تا ئێستا نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەری بەردەوامە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، بۆریس جۆنسن دوای 10 رۆژ لە توشبوونی بە کۆرۆنا و بەردەوامبوونی نیشانەکانی ئەو ڤایرۆسە، لەسەر رێنمایی پزیشکی و وەک هەنگاوێکی خۆپارێزیی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە بەمەبەستی پشکنینکردن بۆی.
بۆریس جۆنسن 10 رۆژ پێش ئێستا رایگەیاند، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە خۆی کەرەنتینە کردووە، بەڵام سەرکردایەتی هەوڵەکانی حکومەوتەکەی بۆ رووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەردەوامی پێدەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.