Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:40

زێڕ لە بەرزوونەوەی نرخ شوێنی نەوت دەگرێتەوە

کۆرۆنا و نرخی نەوت هۆکارەکەن
نرخی زێڕ
کوردستان TV
#8
100%

پێچەوانەی نرخی نەوت زێڕ ئەم هەفتەیە بە شێوەیەکی خێرا و هەڵکشانێکی گەورەی تۆمارکرد.

لەگەڵ دەستپێکی یەکەمین ڕۆژی هەفتە لە کردنەوەی بۆرسەی دراو و نەوت و کانزاکان زێڕ لە بەرزبوونەوەی نرخ ڕیکۆردی شکاند و نرخەکەی بەشێوەیەکی خێرا بەرز بوویەوە.

بەبەراورد بە هەفتەی ڕابردوو هەر ئۆنسەیەک زێڕ 44 دۆلار بەرزبووەتەوە بەجۆرێک هەفتەی ڕابردوو هەر ئۆنسەیەکی زێڕ بە 1590 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام سەرەتای ئەم هەفتەیە بەرز بوویەوە بۆ 1634 دۆلار.

ئەم بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ سەرەڕای داخستنی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەڵام بازرگانانی زێڕ و زۆرێک لە سەرمایەداران لە کوردستان هێشتا لە مامەڵەکردن بەردەوامن بۆیە لە هەرێمی کوردستانیش نرخەکان بەهەمان شێوەی جیهان گۆڕانکاریان بەسەرداهات، بەجۆرێک لە هەفتەی ڕابردوو مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 279 هەزار دینار بوو ئێستا بە 286 هەزار دینارە مسقاڵێک زێری عەیار 18 بە 239 هەزار دینار بوو ئێستا بە 246 هەزار دینارە مسقاڵێک زێڕی عایار 24 یش بە 317 هەزار دینار بوو ئێستا بە 324 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئامادەکردن و پێداچوونەوەی - سیامەند کەریم

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.