بۆ یه‌كه‌مجار له چین ئه‌مڕۆ، هیچ حاڵه‌تێكی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) تۆمار نه‌كرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ته‌ندروستیی نیشتمانی ئه‌و وڵاته‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له مانگی كانوونی دووه‌مه‌وه تا ئێستا له‌وه‌ته‌ی حاڵه‌ته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته تۆمارده‌كرێت بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌مڕۆ، هیچ حاڵه‌تێكی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه تۆمار نه‌كرا‌وه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌مڕۆ، ٣٢ حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه له چین به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٨١ هه‌زار و ٧٤٠ حاڵه‌ت، ٨٠ كه‌سیش ئه‌مڕۆ چاره‌سه‌ركراون.
له چین كه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تیایدا بڵاوبووه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڤایرۆسه‌كه كۆنترۆڵكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.