Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 17:31

ته‌ندروستی هه‌ولێر: کۆی گشتی ئه‌وانه‌ی چاکبوونه‌ته‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ 20 که‌س

جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان زامنی زاڵبوونه‌ به‌سه‌ر په‌تاكه‌
کوردستان TV
100%

د. بژار موسی علی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: یه‌ك نه‌خۆشی تووشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبووه‌وه‌ و باری ته‌ندروستی ته‌واو جێگیر بۆته‌وه‌و بڕیاردرا بنێردرێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌،كۆی گشتی ئه‌وانه‌شی تا ئێستا چاكبوونه‌ته‌وه‌ گه‌یشته‌ 20 كه‌س.

هه‌روه‌ها وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر سوپاسی پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان ده‌كات بۆ رێنماییه‌ خۆپارێزییه‌كان و ده‌شڵێت: جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان زامنی زاڵبوونمانه‌ به‌سه‌ر ئه‌م په‌تا جیهانییه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.