وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پێنج حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر تۆمار كراوه و تووشبووه‌كانیش به‌ركه‌وته‌ی هه‌ردوو پرسه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی كارێزانی شاری هه‌ولێرن، كه بریتین له ئافره‌تێك له گوندی كانی گه‌لی و دوو ئافره‌ت و پیاوێك و منداڵێك له‌گه‌ڕه‌كی 94ی باداوه، به‌مه‌ش كۆی تووشبووان له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته 285 كه‌س.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ..
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە پیاوێک و سێ ئافرەت و منداڵێکە. یەکێکیان دانیشتووی کانی گەلی و چوار تووشبووی دیکە دانیشتووی گەرەکی ٩٤ی باداوەن، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.
وەزارەتی تەندروستی
٧ نیسان ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.