رۆژی پێنجشه‌ممه، بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌كات.
سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گیرێت به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه، رۆژی پێنجشه‌ممه له رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه تاوتوێی ئه‌م په‌تا جیهانگیره ده‌كات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس به ئاماژدان به‌وه‌ی كه ئه‌و په‌تایه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاشتی و ئاسایشی جیهان و هۆشداری داوه له‌وه‌ی له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه سه‌ختترین كێشه‌یه جیهان رووبه‌ڕووی بووبێته‌وه، كه‌چی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌ركه‌كه‌ی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی جیهانه، دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆر هیچ هه‌نگاوێكی نه‌نا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
وێڕای داواكاری بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌ركه‌وتووه له‌باره‌ی په‌تاكه‌وه ناكۆكی هه‌یه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك چۆن له زۆر بابه‌تی دیكه‌یشدا بۆچوونی جیاواز له‌نێویاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.