وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سێ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌دهۆك تۆماركراوه‌و به‌مه‌ش كۆی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ن گه‌یشته 288 كه‌س.
شایانی باسه تووشبووه‌كان له‌بریتانیا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و لهكهرهنتن دابوون و پێك هاتوون له دایك و باوكێك كه ته‌مه‌نیان 31 ساڵه‌و منداڵێكیش كه ته‌مه‌نی 10مانگه و هه‌مووشیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ..
دەرەنجامی نوێ :
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری دهۆک دەستنیشانکران، کە خێزانێکی دایک و باوک تەمەن 31 ساڵن لەگەڵ منداڵێکی تەمەن 10 مانگ لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاینەوە و لەکەڕەنتین دابوون.
وەزارەتی تەندروستی
٧ نیسان ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.