دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: سێ هه‌زار كارمه‌ندی ته‌ندروستی ده‌نێردرێته نیویۆرك كه زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنای لێ تۆماركراوه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌ی هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له كۆشكی سپی باسی له‌وه كرد كه ڤایرۆسه‌كه چووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیداره‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له باره‌ی ته‌ندروستیی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن-ه‌وه دوا كه له‌ئێستادا خراوه‌ته ژێر چاودێری چڕه‌وه و گوتی: "هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ هاوڕێی خۆشه‌ویستم جۆنسۆن ده‌خوازم. خرانه ژێر چاودێری چڕه‌وه بابه‌تێكی جددییه. گه‌لی ئه‌مریكا نزا بۆ جۆنسۆن ده‌كات".
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوو كۆمپانیای ئه‌مریكا كه له بواری كۆرۆنادا كارده‌كه‌ن پزیشكی پسپۆڕیان ناردووه‌ته به‌ریتانیا تا هاوكاری پزیشكه‌كانی بۆریس جۆنسۆن بكه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی رێوشوێنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆناشه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه سێ هه‌زار كارمه‌ندی ته‌ندروستیی نێردراونه‌ته نیویۆرك كه زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی لێ تۆماركراوه.
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌ش كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ جۆ بایدن-ی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی پارتی دیموكرات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ ئه‌نجامداوه و له‌باره‌ی رێوشوێنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه دواون.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی كاركردن و ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ چین گوتی: "رێككه‌وتنێكی بازرگانی نوێمان له‌گه‌ڵ چین واژوو كردووه كه ده‌شێت گه‌وره‌ترین رێككه‌وتنی بازرگانی بێت تا ئێستا واژوو كرابێت. هیوادارم چین مافی ئه‌م رێككه‌وتنه بدات، ئه‌گه‌ر نا وه‌ڵامێكی جیاوازم ده‌بێت بۆ ئه‌م پرسه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.