Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 23:08

فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی نه‌جه‌ف: 21 حاڵه‌تی دیکه‌ی تووشبوون به‌ کۆرۆنا تۆمارکرا

كۆی گشتی توشبووان گه‌یشتووه‌ته‌ 229 كه‌س
کوردستان TV
100%

فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی نه‌جه‌ف، تۆماركردنی ٢١ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-1)ی رایگه‌یاند.

به‌شی راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی نه‌جه‌ف راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تیایدا ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ له‌ تاقیگه‌كانی ته‌ندروستیی نه‌جه‌ف، پكشنین بۆ ٢٣٦ حاڵه‌تی گوماناوی ئه‌نجامدراوه‌".

ئاماژه‌ به‌وه‌یشكراوه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی پشكنینه‌كاندا، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ٢١یان پۆزه‌تیڤ بوون.

به‌مه‌ش كۆی گشتی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ نه‌جه‌ف تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، گه‌یشتووه‌ته‌ ٢٢٩ كه‌س، هه‌روه‌ها پێنج كه‌سی دیكه‌یش له‌و پارێزگایه‌ به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ له‌ نه‌جه‌ف دوای تووشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ ٨٤ كه‌س.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.