له ئێران له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٣٣ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیان له‌ده‌ستدان له‌و وڵاته بۆ سێ هه‌زار و ٨٧٢ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
كیانوش جیهانپور، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٣٣ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته سێ هه‌زار و ٨٧٢ كه‌س.
جیهانپور ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوو هه‌زار و ٨٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركراوه و ژماره‌ی تووشبووان، گه‌یشتوه‌ته ٦٢ هه‌زار و ٥٨٩ كه‌س كه ره‌وشی ته‌ندروستیی سێ هه‌زار و ٩٨٧یان ناجێگیره.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد كه له دوێنێوه تا ئێستا، دوو هه‌زار و ٨٠٣ تووشبوو دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر چاكبوونه‌ته‌وه و چونه‌ته‌وه ماڵه‌وه و به‌م شێوه‌یه تا ئێستا، ٢٧ هه‌زار و ٣٩ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌و وڵاته چاكبوونه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه تا ئێستا، ٢١١ هه‌زار و ١٣٦ كه‌س پشكنینی ڤایرۆسه‌كه‌یان بۆ كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.