چه‌كدارانی داعش له قه‌زای دوبزی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك په‌لاماری هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌دات و ئەفسه‌رێك و دوو پۆلیسی فیدراڵی فڕێندراون.
سەرچاویەک لە بنکەی پۆلیسی دووبز بە کوردستان تی ڤی راگەیاند دوای ئەوەی فرقەی شەشی پۆلیسی فیدراڵی لە گەڕەکی تەنگی شارۆچکەی دووبز ھەڵمەتی گەران و پشکنینان ئەنجامداوە، دوای ته‌واووبوونی پشكنینی هێزه ئه‌منیه‌كان بە دوای تیرۆرستانی داعش لە بۆسەیەکی، پۆلیسی فیدراڵ له‌گه‌ڵ داعش رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه ئه‌فسه‌رێك و دوو پۆلیس لە لایەن داعشەوە دەستگیر کراوە و بە روو شۆینیەکی نادیار رەفێندراون.
شایه‌نی باسه له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم بۆشایی ئه‌منی دروست بوو پاشماوه‌كانی داعش ناو به‌ناو په‌لاماری سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.