مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بۆ بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، هیوای چاكبوونەوەی بۆ خواست لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئەمڕۆ سێشەم 7ی نیسان، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە پەیامێكی لە تویتەر بڵاوی كردووەتەوە نووسیویەتی، بە ناوی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە هیوای باشی بۆ بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و گەلی بەریتانیا دەخوازم.
ههروهها دهنووسێت، هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بەڕێزیان و هەموو ئەوانە دەخوازم كە شەڕی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن.
جێی باسە لە دوێنێ شەوەوە بۆریس جۆنسن رەوانەی ژووری چاودێری چڕی نەخۆشخانەیەكی لەندەن كراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.