ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان 1 ملیۆن و 365 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
هاوكات ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش هه‌ر به‌و ڤایرۆسه ڕووی له زیادبوون كردووه.
به‌پێی دواین ئاماری سه‌رچاوه جیهانییه‌كان كه ڕۆژانه و سات به سات له‌باره‌ی ئاستی به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توشووبوانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كۆڤید نۆزده گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و سێ سه‌د و شه‌ست و شه‌شت هه‌زار و شه‌ست سه‌د و نۆهه‌دوو حه‌وت كه‌س.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به كۆڤید نۆزده بۆ حه‌فتا و شه‌ش هه‌زار و پێنج سه‌دو په‌نجاو یه‌ك كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه، گه‌یشتووه‌ته دوو سه‌د و نه‌وه‌دو چوار هه‌زار و سه‌دیه‌ك كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.