Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 09:07

دۆناڵد ترەمپ، بە توندی هێرشی کردە سەر رێکخراوی تەندروستی جیهانی

زانیاری هەڵەی پێداوین
کوردستان TV
100%


سەرۆكی ئەمریكا رەخنەی لە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی گرت بەوەی زانیاری هەڵەی پێداون لەبارەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە و لایەنگریشیان لە وڵاتی چین كردووە.

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ ترەمپ لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنادا، ئەمریكای راسپارد ئاسمانی خۆی بە ڕووی دەرەوەدا بە كراوەیی بهێڵێتەوە، لە كاتێكدا ئەم ڕێكخراوە بەشی زۆری پارەكانی لەلایەن ئەمریكاوە دابین دەكرێت.

ترەمپ وتیشی، خۆشبەختانە ئامۆژگارییەکەی رێکخراوی تەندروستی جیهانیم رەتکردەوە و هەر زو گەشتەکانی وڵاتەکەم لەگەڵ چیندا راگرت.

هاوکات رونیشیکردەوە، رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەلایەن ویلایەتە یەگرتوەکانی ئەمریکاوە بەشێوەیەکی گەورە پاڵپشتی دارایی دەکرێت، بەڵام لایەنگری چین دەکات.

سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتایی تویتەکەدا دەپرسێت، ئایا دەبێت بۆچی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئامۆژگاری هەڵەی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پێشکەش کردبێت.


سەرۆک دۆنالد ترەمپ بە زمانی هەڕەشەوە گوتی: بیر لەوەدەکەینەوە لە دوای کۆتایی ھاتنی قەیرانی کۆروۆنا، یارمەتی دارایی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ببڕین لەبەر ئەوەی لەم قەیرانەدا وەكوو پێویست كاری نەكردوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.