كه‌مێك پێش ئێستا له ناحیه‌ی كوڵه‌جۆی سنووری گه‌رمیان تیرۆریستانی داعش هێرشیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌نجامدا و شه‌ڕ و پێكدادان ڕوویدا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی، له‌سنوری كوڵه‌جۆی سه‌ر به گه‌رمیان هێزێكی داعش هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه و شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێواندا ڕوویداوه، گورزێكی باشیان له چه‌كدارانی داعش داوه .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار رایگه‌یاند: لە ئەنجامی هێرشی داعش لە كوڵەجۆ، دوو پێشمەرگە له لیوای پێنجی شاره‌زوور شه‌هید بوونه گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار.
بەپێی زانیاریییەكان سه‌ره‌تا چه‌كدارانی داعش بە چەكی هاوەن پەلاماری هێزی پێشمەرگەیانداوە و دواتر بە چەك ته‌قه‌یان كردووە، دوای وەڵامدانەوەی هێزی پێشمەرگە تیرۆریستان پاشەكشەیان كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.