Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 23:08

له‌عێراق ژمارەی تووشبووان بەڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە هەزار و 122 کەس

لە 24 کاتژمێری رابردوودا91 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەی تۆمارکراوە و کەسێکیش دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە، بەمەش ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتەدا گەیشتە هەزارو ١٢٢ کەس و ژمارەی ئەوانەی دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە ٦٥ کەس.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژە بەوەشدراوە کە ٢٩ نەخۆش بە تەواوەتی چاکبوونەتەوە و گەڕێنراونەتەوە ماڵەوە.

حکوومەتی عێراق بۆ رێگرییكردن لە بڵابوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، زنجیرەیەک رێکاری گرتووەتەبەر لەوانە قەدەغەکردنی هاتوچۆ، راگه‌یاندنی پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن، داخستنی مزگەوت و شوێنە گشتییەکانی وەک پارک، مۆڵ، قاوەخانە، سینەماكان و چەند شوێنێکی دیکە، هەروەها وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی دەروازە سنوورییەکان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.