رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا لەوەی تەنیا بەكارهێنانی دەمامك بەس نیە بۆ زاڵبوون بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناسراو بە COVID19 كەتائێستا بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە زیاتر لە 70 هەزار كەس لەسەرتاسەری جیهان بوونەتە قوربانی.
د.تیدروس ئادهانوم بەرێوبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەكۆنفراسَكی رۆژنامەوانیدا لەرێگەی تۆڕی ئینتەرنێت بڵاویكردەوە هیچ چارەسەرێكی ئەفسووناوی نیە و دەمامك بەتەنیا ناتوانێت رێگری بكات لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
روونیكردەوە: دەمامك كاتێك بەكاربهێنرێت كە نەتوانرێت دەستەكان بشۆرێت یاخود دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی جێبەجێ بكرێت.
ژێدهر/ ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.