بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ره‌وشى كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت ، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە ھەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە شاخاوییەكان بەتایبەتی لە كاتەكانی شەودا.
راشیدهگهیهنن بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 26 پله‌ی سیلیزیه و لهپرێزگای سلێمانی 23 پله ، لهدھۆكی 21 پله‌ى سیلزی و لە كەركووكیش بەرزترین پلەی گەرما 28 پلەی سیلیزی دەبێت.
كه‌شناسی هه‌رێم راشیدهگهێنێت ، سبه‌ی پێجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ لە كاتی جیاوازدا بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.