Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 23:09

له‌نه‌جه‌ف 24 حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

لە تاقیگەكانی تەندروستیی نەجەف پكشنین بۆ 170 حاڵەتی گوماناوی ئەنجامدرا
کوردستان TV
100%

فەرمانگەی تەندروستیی نەجەف رایگەیاند كە 24 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)ی تۆماركردووە.

بەشی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی نەجەف راگەیەندراوێكی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكردووەتەوە و تیایدا ئەوە هاتووە كە لە تاقیگەكانی تەندروستیی نەجەف، پكشنین بۆ 170 حاڵەتی گوماناوی ئەنجامدراوە.

ئاماژە بەوەیشكراوە كە لە ئەنجامی پشكنینەكاندا، دەركەوتووە كە 24یان پۆزەتیڤ بوون هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.

بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە نەجەف تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، گەیشتووەتە 253 كەس، هەروەها پێنج كەسی دیكەیش لەو پارێزگایە بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەی ئەو كەسانەش كە لە نەجەف دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، گەیشتووەتە 92 كەس.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.