تەنیا سێ تووشبووى ڤایرۆسی کۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری دهۆك ماون و سەرکەوتنى کۆتایی بەسەر ڤایرۆسەکە لەو پارێزگایەدا نزیك بۆته‌وه.
بەپێى به‌دواداچوونێكی ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی تەنیا سێ تووشبوو به ڤایرۆسی کۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری دهۆك خه‌وێندراون، ته‌ندروستی دهۆكیش ئاماژه به‌وه‌ی كردووه ته‌ندروستی ئه‌م سێ تووشبووه به ڤایرۆسی كۆرۆنا جێگیره‌و ڕه‌وشه‌كه له كۆنترۆڵه، سەرکەوتنى کۆتایی بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو پارێزگایەدا نزیکە.
سه‌ره‌تای په‌یدابوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا 15 تووشبوو له‌م پارێزگایه راگه‌یه‌ندرا و تاوه‌كو ئێستا 12 تووشبوو گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێ به‌دواداچوونه‌كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دابێت ئه‌م سێ تووشبووه‌ش ده‌گه‌رێنه‌وه ماڵی خۆیان.
ته‌ندروستی دهۆك لێره‌وه داوا له هاووڵاتیان ده‌كات كه پابه‌ندی ڕێنمایه‌كانی ته‌ندروستی بین له ماڵه‌وه بمێنه‌وه هه‌تا دووربن له‌م په‌تایه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 21 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی تۆمارکراون، بەمەش ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە بەرزبووەوە بۆ 309 حاڵەت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.