سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستی و گواستنەوەی بۆ نه‌خۆشخانه و دانانی له یه‌كه‌ی چاودێریی چڕ، له ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی جۆنسن جێگیره.
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌ریتانیا، له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دۆخی گشتیی بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كه سێ شه‌وی له نه‌خۆشخانه‌ی St Thomas له له‌نده‌ن به‌سه‌ربردووه، باشه.
باسی له‌وه‌شكرد له‌ڕووی كلینیكییه‌وه، دۆخی جۆنسن جێگیره، جه‌سته‌ی وه‌ڵامی چاره‌سه‌ر پزیشكییه‌كان ده‌داته‌وه، و چاره‌سه‌ری ستانداردی ئۆكسجین وه‌رده‌گرێت و بێ هیچ پشتیوانییه‌ك هه‌ناسه ده‌دات.
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا جۆنسن قسه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا ده‌كات یان نا، وتی، سه‌رۆك وه‌زیران كارناكات، له یه‌كه‌ی چاودێریی چڕدایه، له دۆخێكدایه كه ده‌توانێت په‌یوه‌ندیی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێویستی پێیانه، پابه‌ندی ئامۆژگاریی پزیشكه‌كانیه‌تی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.