Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 23:07

‎سەرجەم پەرلەمانتارانی پارتی مووچەکه‌یان به‌خشیه‌ هه‌ژاران

بڕیارێکی پێکەوەیی لە فراکسیۆنی پارتییەوە
کوردستان TV
#7
100%


فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە بڕیارێکی بەکۆمەڵدا  45 پەرلەمانتارەکە بڕیاریاندا مووچەکانیان به‌خشیه‌ هەژاران.

بڕیارێکی پێکەوەیی لە فراکسیۆنی پارتییەوە

‎لەوەتەی دەستپێکی هاتنی نەخۆشی کۆرۆنا داوامان لەسەرجەم هەڤاڵانمان کرد کە لەناوچەکانی خۆیان هاوکاری خەڵک بن بەبێ جیاوازی چیان پێکرا بیکەن ولەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانیش خۆبەخشانە هاوکاربن.

‎سبەی لەگەڵ هاتنی مووچەی پەرلەمان لە بڕیارێکی دەستەجەمعیدا فراکسیۆنی پارتی هەر چل و پێنج هەڤاڵ بڕیارماندا مووچەمان بدەینە دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ ئەوەی هاوکاری هەژارانی پێبکەن.

‎هەموومان پێکەوە دەست لە دەست پەنا بەخوا ئەم قەیرانە تێدەپەڕێنین، سوپاس بۆ حکوومەت و هەموو ئەو لایەنانەی لەئەرکدان دژی نەخۆشی کۆرۆناو شەوو ڕۆژیان خستۆتە سەر یەک  و پێکەوە ئەم دۆخە تێدەپەڕێنی.

‎فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان
۸/٤/۲٠۲٠

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.