بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگیاند: مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە چەندین فەرمانی گرتنیان هەبووەو هەستاون بە فێڵكردن لە هاوڵاتیان .
پاش ئەوەی لەلایەن چەند هاوڵاتییەكەوە سكاڵا لەسەر چەند تۆمەتبارێك تۆماركرا كە فێڵیان كردبوو و كەل و پەل و خۆراك و ئاژەڵیان لە هاوڵاتیان سەندبوو ، بەڕێز دادوەر بڕیاری گرتنی بۆ تۆمەتباران دەركردوو مەفرەزەكانی پۆلیسی بازیان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا هەرسێ تۆمەتبارەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ یاریدەدەرێتی ئاسایشی عەربەت لەڕۆژی 4ی نیسانی 2020 لە ناحیەی بازیان دەستگیربكرێن .
تۆمەتباران بەناوەكانی ( ر،ح ،ع – ع ، ع ، ف و د ، ش ، خ ) كە كوردن وتەیان لێوەرگیراوەو دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا و بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون ، لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەیان بەردەوامە .
تۆمەتباران لەهەریەك لە بنكەكانی پۆلیسی (تەكیە ، فرۆكەخانە ، نەهێشتنی تاوان –بنكەی رزگاری ،بازیان ،تاسڵوجە ، بەردەقارەمان ،پیرەمەگرون ) داواكراوبوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.