سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چه‌كداره تیرۆرسته‌كانی سه‌ر به داعش و ئاشكراكردنی پێگه و باره‌گاكانی سه‌ر به‌م رێكخراوه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی سه‌ربازی فراوان له پارێزگاكانی ئه‌نباڕ و نه‌ینه‌وا ده‌ستیپێكرد.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند: ئامانج له‌م ئۆپه‌ڕاسیۆنه، خاوێنكردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی فراوانه له بیابانه‌كانی پارێزگای ئه‌نباڕ له به‌شی رۆژئاوای عێراق و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای نه‌ینه‌وا له چه‌كدارانی تیرۆرستی سه‌ر به داعش كه ماوه‌یه‌كه سوودیان له بۆشایی ئه‌منی ئه‌م ناوچانه وه‌رگرتووه و جموجۆڵه چه‌كدارییه‌كانیان زیادی كردووه.
ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه به سه‌ركردایه‌تی لیوای روكن قاسم محه‌مه‌د فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی جه‌زیره له چوار میحوه‌ره‌وه ئه‌نجامده‌درێت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵی و حه‌شدی عه‌شائیری به هاوكاری و پاڵپشتی فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.