ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كۆڤید 19 له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه، هاوكات ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش هه‌ر به‌و ڤایرۆسه ڕووی له زیادبوون كردووه.
به‌پێی دواین ئاماری سه‌رچاوه جیهانییه‌كان كه ڕۆژانه و سات به سات له‌باره‌ی ئاستی به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توشووبوانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوده‌كرێته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كۆڤید 19 گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و 518 هه‌زار و 773 كه‌س.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به كۆڤید 19 بۆ 88 هه‌زار و 505 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه، گه‌یشتووه‌ته 330 هه‌زار و 590 كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.