Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 10:22

ئه‌مڕۆ وڵاتان بریار له‌باره‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌ده‌ن

سعوودیه‌ و ڕوسیا نزیكن له‌ ڕێككه‌وتن
کوردستان TV
#8
100%

دوای دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك كۆببنه‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی پابه‌ند بوون به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی بری به‌رهه‌می نه‌وتی ولاتان له‌نێویاندا ڕووسیا و سعوودیه‌ كه‌ وه‌ك دوو وڵاتی زلهێزی به‌رهه‌م هێنی نه‌وت كه‌ سه‌ره‌داوی كێشه‌كانن.

هه‌ردوو وڵات به‌ نێوه‌نگیری ئه‌مه‌ریكا نزیكن له‌ ڕێككه‌وتن و پابه‌ندبوونیان به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌می نه‌وت بۆ نزیكه‌ی 15 ملیۆن به‌رمیل، به‌ڵام حكومه‌تی ئێران كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ولاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی داو به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ناكات.

بێژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ وه‌زیرى نه‌وتى ئێران به‌ رێكخراوى ئۆپیكى راگه‌یاندووه‌ به‌هۆى نه‌بوونى پێشنیازێكى ڕوون، وڵاته‌كه‌ى به‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ رازى نییه‌ كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ بچێت. بێژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ وه‌زیرى نه‌وتى ئێران له‌ نامه‌یه‌كدا به‌ هاوتا جه‌زائیرییه‌كه‌ى گوتووه‌، ئێران به‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئۆپیك پڵه‌س رازى نییه‌، چونكه‌ هیچ پێشنیازێكى ڕوون بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ نییه‌.

ئاژانسى رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌ى زه‌نگه‌نه‌ كردووه‌ كه‌ دوێنێ نووسراوه‌ و ئاراسته‌ى وه‌زیرى نه‌وتى جه‌زائیر كراوه‌، چونكه‌ ئێسته‌ وه‌زیره‌ جه‌زائیرییه‌كه‌ سه‌رۆكایه‌تى رێكخراوى ئۆپیك ده‌كات.

رۆیته‌رز ده‌ڵێت سه‌یرى ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌مان كردووه‌ تێیدا هاتووه‌، "بارودۆخى ناڕۆشنى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئۆپیك و به‌رهه‌مهێنه‌رانى ده‌ره‌وه‌ به‌ توندى نیگه‌رانم ده‌كات.

وه‌زیرى نه‌وتى ئێران دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه‌، هۆكارى رازی نه‌بوونى ئێران له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ پێوه‌ندى به‌وه‌ هه‌یه‌، هیچ پێشنیارێك بۆ چۆنیه‌تى دابه‌زاندنى بڕى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت نییه‌.

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.