Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 21:32

وەزارەتی تەندروستی داوایه‌ک ئاراسته‌ی ڕاگەیاندکاران ده‌کات

سه‌باره‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا
کوردستان TV
#7
100%


بۆ دڵنیایی تەندروستی ڕاگەیاندکارانی مەیدانی، داوا لە پەیامنێران و وێنەگرانی مەیدانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکین کەوا پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەنجام بدەن.

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی  ژمارە (٤٤)

بەمەبەستی دۆزینەینەوەی حاڵەتەکانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان وە بۆ دڵنیایی تەندروستی ڕاگەیاندکارانی مەیدانی، داوا لە پەیامنێران و وێنەگرانی مەیدانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکین کەوا پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 ئەنجام بدەن لە سەنتەرەکانی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان کە لە خوارەوە دیاریکراوە یان پەیوەندی بکەن بە هێلی گەرمی ژمارە ١٢٢ بەمەبەستی دڵنیابوون:
1.    هەولێر        
•    سەنتەری کۆڕۆنا (نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەند)
2.    سلێمانی
•    سەنتەری ڕاوێژکاری کۆڕۆنا (علی ناجی)
3.    دهۆ‌ك
•    سەنتەری ڕاوێژکاری هەناسە
4.    هەلەبجە
•    نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی کیمیاوی
5.    ڕاپەڕین
•    سەنتەری کۆنتڕۆلکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشیە گوازراوەکان
6.    گەرمیان
•    نەخۆشخانەی گشتی کەلار.


 وەزارەتی تەندروستی               
    حکومەتی هەرێمی کوردستان
       ٩ی نیسانی٢٠٢٠

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.