وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: هەواڵی خۆش لەبارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە بەوەی رێژەیەکی یەکجار کەم لە تووشبووانی نوێ دەدۆزنەوە.
دكتۆر سامان به‌رزنجی ، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: تا ئێستادا به‌رده‌وامین بۆ پشكنین و به‌دواداچوونی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ده‌ستخۆشی له‌هاووڵاتیانیش ده‌كه‌ین كه هاوكارمانن چونكه له‌راستیدا ئه‌ركی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر شانی ئه‌وانه.
دكتۆر سامان به‌رزنجی گوتیشی: له ئێستادا ناتوانین بڵێین ڤایرۆسه‌كه‌مان كۆنترۆڵ كردووه، به‌ڵام به‌جۆره رێكارێكی كۆنترۆڵكراو ده‌چینه‌پێش و تیمه‌كان پێڕاده‌گه‌ین .
گوتیشی ئه‌گه‌ر پێویست بكات و به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاكادیمیی، پێشنیاره‌كانمان ده‌خه‌ینه‌به‌رده‌م لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا. به‌ڵام له‌ئێستادا ئاماژه‌كان دڵخۆشكه‌رن چونكه حاڵه‌ته‌كان ده‌دۆزرێنه‌وه ئه‌مه‌ش دڵخۆشكه‌ره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.