سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراقی، مستەفا کازمی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەک جێگرەوەی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی پێشوو، عەدنان زورفی دەستنیشانکرا.
راسپاردنی مسته‌فا كازمی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق راسپێردراوه، پێشوازیی زۆربه‌ی لایه‌نی عێراقی و كوردستانیه‌كانی به‌دوادا هات.
ئه‌مڕۆ 9/4/2020 پێنج شه‌ممه به فه‌رمی مسته‌فا عه‌بدوللـه‌تیف كازمی، له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراق، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت راسپێردرا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی عه‌دنان زورفی كه پێشتر راسپێردرا بوو، كشایه‌وه و داوای لێبوردنی كرد.
به‌شی هه‌ره زۆری لایه‌نه‌كانی شیعه و زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی سوننه و هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان پێشوازییان له‌و هه‌نگاوه كرد.
چاوەڕوان دەکرێت چانسى کازمى لە عەلاوى و زورفى باشتر بێت کە ئەو دوو کاندیدەى دیکە لەماوەى راسپاردنیان سەرکەوتوو نەبوون لە پێکهێنانى حکومەت و کۆدەنگیشیان لەسەر نەبوو.
مستەفا عەبدوللەتیف مشتەت ساڵی 1967 لە شاری بەغدا لەدایکبووە و سەربە بنەماڵەی غریباوییە لە قەزای شەتڕە لە پارێزگای زیقار، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسادا هەیە و نازناوی کازمی لە سەروبەندی کاری ڕۆژنامەوانیدا هەڵبژاردووە.
ساڵی 1985 لەڕیی کوردستانەوە چووە ئێران و لەوێشەوە بەرەو ئەڵمانیا کۆچیکرد، دواتریش لە بەریتانیا نیشتەجێبوو.
ساڵی 2003، دوای پرۆسەی ڕزگاریی عێراق، دەگەڕێتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.