مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان له رێی په‌یوه‌ندی ڤیدیۆییه‌وه په‌یوه‌ندی بە بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر و سلێمانی و دهۆكەوە دەكات پیێان راده‌گه‌یه‌نێت: جێی شانازی هه‌موومانه و ئێوه جێی شانازین و سه‌ربه‌رزم پێتانه‌وه.
سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی سلێمانی كرد و له هه‌واڵی خۆی و خێزان و كه‌سوكاری و ته‌واوی كارمه‌ندانی پۆلیسی سلێمانی پرسی و گوتی: به جددی ئێوه بوونه‌ته سیمبوڵی قاره‌مانێتی و ئه‌و كاره‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن بۆ پاراستنی ژیانی خه‌ڵك، جێی شانازی هه‌موومانه و ئێوه جێی شانازین و سه‌ربه‌رزم پێتانه‌وه و ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م و هیوادارم به‌رده‌وام بن له‌م ئه‌ركه پیرۆزه بۆ پاراستنی ژیانی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان.
له به‌رامبه‌ریشدا، ئاسۆ شێخ ته‌ها گوتی: ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی جه‌نابتان وامان لێده‌كات زیاتر هه‌وڵبده‌ین بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و ئه‌ركه پیرۆزه‌كه‌ی سه‌ر شانمان باشتر راپه‌ڕێنین.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی سلێمانی گوتیشی هه‌رچیه‌كمان پێویست بێت له رێگای وه‌زیری ناوخۆوه بۆمان دابینكراوه ئاراسته‌ی جه‌نابتان كراوه، زۆر سوپاس گه‌وره‌م.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر دلێر نه‌جاڕ كرد و به‌ڕێوبه‌ری پۆلیس گوتی: له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا له ئه‌ركداین. خودی خۆمیش 20 كاتژمێر له‌سه‌ر شه‌قامم، له به‌رامبه‌ریشدا، سه‌رۆك وه‌زیران به بزه‌وه پێی گوت: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی، له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه چۆنی، رێگه‌ت ده‌ده‌ن بچییه‌وه ماڵ؟
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی، سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌موومان هاوكار بین ده‌توانین ره‌وشه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ین. ره‌نگه به دانانی پرسه‌یه‌ك یان به گردبوونه‌وه‌یه‌ك، كه كه‌سانی نابه‌رپرسیار بیكه‌ن، خه‌ڵكێكی زۆر تووش بن، ده‌مه‌وێت به هاووڵاتیان بڵێم، ئه‌و جۆره كه‌سانه ته‌نیا ئازاری خۆیان ناده‌ن، به‌ڵكو ئازاری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ن.
له میانی په‌یامیدا بۆ به‌ڕێوبه‌ری گشتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی بۆ پاراستنی كه‌مپی ئاواره و په‌نابه‌رانی سنووری پارێزگای دهۆك راكێشا و گوتی: چۆن خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزن، زیاتر ئه‌و هه‌ڤاڵ و خه‌ڵكه‌ی دیكه‌ش بپارێزن، چونكه ئه‌وان میوانی ئێمه‌ن و ئامانه‌تن لای ئێمه.
له كۆتایی په‌یوه‌ندییه‌كه‌شیدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی داوایكرد، هێزه‌كانی ناوخۆ زیاتر ئاگاداری ره‌وشی ته‌ندروستیان بن و خۆیان بپارێزن.
شایه‌نی باسه مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان پێشتر راستەوخۆ قسەی لەگەڵ سەرۆكی تیمی پزیشكانی رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەڵەبجە كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.