وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆماركردنی 30 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا رادەگەیەنێت.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 30 كەسی تر تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەمەش ژمارەی تێكڕای تووشبووانی پەتاكە لە عێراق گەیشتە یەك هەزار و 232 تووشبوو.
هەروەها لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 44 کەسی تر چاکبونەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبونەتەوە گەیشتە 496 کەس.
بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى عێراق تائێستا یەك هەزار و 232 کەس توشی کۆرۆن بوون و 69 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.