سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق رایگەیاند، بەزووترین کات کارنامەکەی پێشکەشی پەرلەمانی عێراق ده‌كه‌م و سەروەری عێراق هێڵی سورەو سازشی لەسەرناکەین.
سەرۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، هێڵە گشتییەكانی كابینەی حكومەتەكەی ئاشكرا دەكات له یه‌كه‌م وتاریدا رایگەیاند: جگە لە سوپای عێراق، رێگە نادەن چەك بەدەست هیچ گروپ و لایەنێكەوە بێت و هێزەكانی پێشمەرگەو حەشدی شەعبیش لەچوارچێوەی سیستمی بەرگریی عێراق، ئەركەكانی سەرشانیان جێبەجێ دەكەن.
مسته‌فا كازمی، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق له‌وتارێكی ڤیدیۆیی راسته‌وخۆدا كه ئه‌مشه‌و بڵاویكرده‌وه گوتی: به‌خێراترین كات كابینه‌كه‌م راده‌گه‌یه‌نم و پیشكه‌ش به‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێت و دهستبهكارهكان بكه‌ین.
مستەفا کازمی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق لە ورتارێکدا گوتی: بەرپرسیارییەتیەکی گەورە لەسەر شانمانە و حکوومەتێکی خزمەتگوزار پێکدەهێنین.
وتاریدا رایگەیاند: جگە لە سوپای عێراق، رێگە نادەین چەكی بچووك و گه‌وره بەدەست هیچ گروپ و لایەنێكەوە بێت و هێزەكانی پێشمەرگەو حەشدی شەعبیش لەچوارچێوەی سیستمی بەرگریی عێراق، ئەركەكانی سەرشانیان جێبەجێ دەكەن.
سەرۆكی راسپێردراوی حكوومەتی نوێ، جەختی لەوەشكردەوە كە سەروەریی خاكی عێراق هێڵی سوورەو سازشی لەسەر ناكەین و نابێتە پرسێكی جێگەی مشت‌ومڕ.
له وتارێکدا گوتیشی: ئەم کابینەیەی کە من بە زووترین کات پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکەم دەبێت حکومەتێکی خزمەتگوزار بێت بە کرداری و حکومەتێک نابێت لە ژووری داخراو‌و نهێنی هه‌بێت.
له‌باره‌ی دۆخی ئابووریشه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو گوتی: ئابووری عێراق زۆر خراپه‌و داڕوخاوه، ئێمه هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی رێره‌وی ئابووری پێشبخه‌ین، پشتیوانی به‌كه‌رتی و پیشه‌سازی و هه‌موو بواره‌كانی دیكه ده‌كه‌ین.
کازمی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی چاكسازی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانیشه‌وه رایگه‌یاند، وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران ده‌بینه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن و ده‌ستبه‌رداریان نابن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له هه‌موو كێشه‌یه‌كیش ده‌ربازبین پێویسته هه‌موان ده‌ستبخه‌ینه ناو ده‌ستی یه‌كتر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.