هەر چەندە ناوەندە پزیشكییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ڤایرۆسی كۆرۆنا مرۆڤە بە تەمەنەكان دەكاتە ئامانج و بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدەن، بەڵام ئافرەتێكی دانیشتووی شاری ئێستفۆردی بریتانیا بە ناوی (جۆیس گێڵداسترا) و تەمەن 97 ساڵە، دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە ورەیەكی بەرزەوە رووبەڕووی ئەم پەتایە بوویەوە و توانی زال بێت بەسەریدا و چاك ببێتەوە.
ئەم ئافرەتە دوای چاك بوونەوەی گووتی " من لە شەڕی جەنگی جیهانی دووهەم لە هێزی ئاسمانی سەرۆكایەتی بریتانیا فەرمانبەر بوومە، بەڵام جەنگام و سەركەوتن بەسەر كۆرۆنا بە سەركەوتنی مەزن دادەنێم".
ژێدهر/ زاری كرمانجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.