Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:29

داهێنانی ماددەیەک کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا خاو دەکاتەوە

مۆڵەتی لایەنە تایبەتمەندەکانیان وەرنەگرتووە بۆ تاقیکردنەوەی لەسەر مرۆڤ
کوردستان TV
100%

زانایان لە زانکۆی یاگیلۆنیا لە شاری کراکۆوی پۆڵەندا رایانگەیاند، ماددەیەکیان داهێناوە کە لەتوانایدایە بەشێوەیەکی زۆر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا خاو بکاتەوە.
کشیشتۆڤ بیرچن، زانای ڤایرۆسەکان لەو زانکۆیە بە رۆژنامەنووسانی گوت، "ئەم ماددەیە یەکەم داهێنانە لەم بوارەدا لەسەر ئاستی جیهان".
بەگوێرەی تۆژەران، ئەنجامەکان "زۆر پێشکەوتوون و، یەکەم هەنگاوە لەسەر رێگای داهێنانی دەرمانی پێویست".
ئەو ماددەیە کە زانایانی زانکۆی یاگیلۆنیا دایانهێناوه پێکدێت لە ئاوێتەیەکی کیمیایی کە ناویان لێناوە HTCC، کە لەتوانایدایە بڵاوبوونەوەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ڤایرۆسی MERS-Covی مەترسیدار خاو بکاتەوە.
زانایان داهێنانەکەیان لەسەر مشکە تاقیگەییەکان لەڕێگەی هەڵمژینەوە تاقی کردەوە و دەرکەوت، هیچ نیشانەیەکی لاوەکی کە ئاماژە بە لاوزابوونی کاری سییەکان بکات بەدی نەکرا، بەڵام مۆڵەتی لایەنە تایبەتمەندەکانیان وەرنەگرتووە بۆ تاقیکردنەوەی لەسەر مرۆڤ.  

ژێده‌ر/ Kurdistan CT

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.