لە دوو رووداوی هاتوچۆدا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر 5 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌مباره‌یه‌وه فازڵ حاجی، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر راگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، له رێگەی گوند و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر لە ئەنجامی دوو رووداوی هاتوچۆ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رونیشیكردەوە، قوربانیانی رووداوەكانی هاتوچۆ زیارترن لە قوربانیانی پەتای كۆرۆنا، به‌جۆرێك ته‌نها له ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێردا له رێگای گوند و ناحیه‌كانی ده‌وربه‌ری هه‌ولێر پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
فازڵ حاجی وتیشی، شه‌وی رابردوو له رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر - شه‌مامك شۆفێری پیكابێك كۆنترۆلی له‌ده‌ستداوه و به‌هۆی ئه‌و رووداوه هه‌ر چوار كه‌سی ناو پیكابه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
گوتیشی، تەرمی چوار کەس گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و سەرنشینێکی دیکەش لە نێو ئەو ئۆتۆمبێلە گیری خواردووە کە تووشی رووداوەکە بووە و نەتواندراوە دەربهێندرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.