به‌رپرسانی تایلاند ڕایانگه‌یاند كه ئافره‌تێكی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بووبووه‌وه، به‌ڵام ناچار بوو جارێكی دیكه سه‌ر له نه‌خۆشخانه بدات پاش ئه‌وه‌ی پشكنینه‌كان ده‌ریانخست كه سه‌رله‌نوێ تووشی ڤایرۆسه‌كه هاتووه.
له‌و باره‌وه ڕاپۆرته هه‌واڵه‌كان له زاری كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته‌وه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ئه‌و ئافره‌ته ته‌مه‌ن 38 ساڵه یه‌كه‌مین جار له سه‌ره‌تای ئاداری ڕابردوودا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه‌و له 12ی ئاداره‌وه پتر له دوو هه‌فته له نه‌خۆشخانه له بانكووكی پایته‌خت به‌سه‌ربرد پاش ئه‌وه‌ی نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی لێ ده‌ركه‌وت و پاش سێ پشكنین كه ده‌ریانخست چاك بووه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌كه‌ی به‌جێ هێشت و له كۆتایی ئاداردا بۆ ناوچه‌ی نیشته‌جێی خۆی گه‌ڕایه‌وه‌و له‌وێش نیشانه‌ی ئه‌نفلۆنزای لێ ده‌ركه‌وتبوو بۆیه ناچار بوو سه‌ردانی پزیشك بكات به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كه جارێكی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.