Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 16:57

عەبدولخالیق مەعرووف،شەھیدی فیکر و قوربانییە مەزنەکەی ھەولێر

لەسەر بیروڕا و کتێبەکەی شەھید کرا
کوردستان TV
100%

 سی و پێنج ساڵ لەوەبەر، وەک ئەمڕۆ ٤/١٠، بیرمە ڕۆژی چوارشەممە بوو. من پۆلی شەشەمی زانستی بووم، لە ئامادەیی ھەولێری کوڕان، لە سەروبەندی ئەوەبووین ئیزن بدرێین تا خۆمان بۆ خوێندنی ئەزموونەکانی بەکالۆریا ئامادە بکەین، چەند ڕۆژێک بوو کتێبەکەی شەھید عەبدولخالیق مەعرووف (ئادەمزاد لە کۆمەڵی کوردەواریدا)م خوێندبووەوە، کە لەلایەن پیاوانی ڕژێمی بەعس و کۆنەپەرستانی داردەستییەوە، قسەی خراپی لەبارەوە دەکرا و بەتوندی دژایەتی دەکرا، تا ئەو ڕاددەیەی کتێبەکە لە بازاڕ نەمابوو، ھەواڵی  گوللەباران کردنی عەبدولخالیق مەعرووف لەبەردەم ماڵی خۆی لە گەڕەکی ئازادی، غەمگینی کردم
 دەبێ ئەوە بزانین کە عەبدولخالیق، دوای جەمال عیرفان، یەکەم شەھیدی فیکرە لە کوردستان، چونکە لەسەر بیروڕا و کتێبەکەی شەھید کرا، ڕاستە ڕژێمی بەعس ئاگاداری جموجووڵ و کار و بیروڕا و گردبوونەوەی کوردپەروەرانی ھاوڕێی ئەو بوون لە دوکانەکەی، بەڵام دەبێ نکووڵی لەوە نەکەین کە عەبدولخالیق، بەھۆی نووسین و بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبەیەوە شەھید کرا.
ھەر بەڕێزێک نکووڵی لەوە بکات کە لەسەر کتێبەکەی شەھید کراوە، ئەوا لە شەھیدی فیکر دایدەبڕێت.
 ھەزار سڵاو لە گیانی قوربانییە مەزنەکەی ھەولێر، شەھید عەبدولخالیق.

ن/ عبدولره‌حمان فه‌رهادی

ktv

ktv

كوردستان TV

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.