كه‌مێك بهلهرئێستا پارێزگاى هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ولێر له‌سه‌ر دواین ئامار‌و ره‌وشى ته‌ندروستى تووشبوانى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیان سازدا.
سه‌ره‌تا پارێزگاری هەولێر لەبارەی دۆخى نهاى تووشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا رایگەیاند، ژمارەی پشکنینەکانمان لە ستانداردی جیهانییەوە نزیکە و پێمان ناوەتە قۆناغێکی زۆر باش لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆناو هه‌فته‌ى داهاتوو یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر وتیشى" لە هەولێر 11 هەزار و 400 پشکنینی کۆرۆنا کراوە و زۆرترین کەرەنتینکراوانیش لە سنووری هەولێرن.
لەبارەی دوو پرسە لە شاری هەولێر کە بەهۆیەوە زیاتر لە 80 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، پارێزگاری هەولێر وتى، بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەهۆی ئەو دوو پرسەیەوە کۆنترۆڵکراوە.
فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر خشته‌ی رێگه‌پێدانی رۆژانه به‌و هاووڵاتیانه‌ی كاری تایبه‌تییان هه‌یه راگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه، 6 رۆژی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبن.
پارێزگای هه‌ولێر گوتی" تا ئێستا پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ 16 هه‌زار و 350 كه‌س له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان كراوه و ئاشكرایكرد، له‌و ژماره‌یه‌ش 11 هه‌زار و 400 كه‌س له سنووری پارێزگای هه‌ولێرن.
فرسه‌ت سۆفی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زوو ده‌ستمان به هه‌نگاوه‌كانی خۆپارێزی كرد و رێكاری پێویستمان گرته به‌ر، بۆیه ئێستا له دۆخێكی باشداین.
جه‌ختیشی كرده‌وه، دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووینه‌ته قۆناغی سه‌لامه‌تی و 6 رۆژی داهاتوو یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
پارێزگاری هەولێر سووپاسی هاولاتیانی هەولێری کرد کە هاوکاریان بوونە لە جێبەجێکردنی رێنماییەکان "ئەگەر ئەوان هاوکار نەبان، نەماندەتوانی بگەینە ئەو قۆناغە، ئێمە قەرداریانین. داوای لێبووردنیان لێدەکەین کە بەهۆی بڕیارەکانمانەوە زەرەرمەند بوون و دۆخی ژیانیان تێکچوون، بەڵام رۆژێک دادێک دەزانن ئەوەی ئێمە کردمان بۆ پاراستنی ژیانیان چەند گەورە بووە.
لەبارەی ژمارەی پشکنینەکان، پارێزگاری هەولێر دەڵێت، لە هەولێر زیاتر پشکنین کراوە وەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە بۆ هەزار کەس چوار پشکنینمان کردووە. "لە قۆناخێکی زۆر باشداین، لە کۆی 800 کەس پشکنینیان بۆ کراوە هیچ تووشبوویەک تۆمارنەکراوە و لە 1000 پشکنین یەک تووشبوو تۆمارکراوە.
فرسەت سۆفی دەڵێت، لەسەر ئەو شێوازە بەردەوام دەبن و "پێمان وایە بەمشێوەیە دەتوانین دڵنیابین کۆمەڵگەکەمان و شارەکەمان سەلامەتە.
دواتر د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 168 تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر هەن، كه تاكو نها 29 کەسیان چاکبوونەتەوەو هەشت کەسی دیکەش لە پشکنینەکانی ئەمڕۆ دەرکەوتووە کە چاکبوونەتەوە.
دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ هەشت توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبونەتەوەو گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان، هەروەها تیمەکانیان بە بەردەوامی چاودێری ئەو کەسانە دەکەن کە لە ئێستادا توشی پەتاکە بون یان لە ناوەندەکانی کەرەنتینەکردندا راگیراون.
بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتى تەندروستى هەولێر تاوەکو ئێستا 37 توشبوی کۆرۆنا لە پارێزگاکەدا چاکبونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.