سه‌رۆك بارزانی، له به‌شی دووه‌می گفتوگۆكه‌یدا له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی "ئەلسەتڕول ئەوسەت"ی كه‌ناڵی MBC، وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێك پرسیار ده‌داته‌وه.
سه‌رۆك بارزانی له باره‌ی ده‌ستپێكردنی پۆل بریمه‌ر وه‌ك حاكمی مه‌ده‌نی عێراق و یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی گوتی: بۆ یه‌كه‌مجار له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار (رژێمی پێشوو) له‌گه‌ڵی كۆبووینه‌وه، گوتی من نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكام، به گوێره‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، پرۆسه‌كه داگیركارییه و پێویسته هه‌مووان پابه‌ند بن، ئێستاش پێشنیازه‌كانتان بخه‌نه‌ڕوو، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو شتێكتان لێ وه‌ربگرین".
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستی خۆی و ئاماده‌بووان كرد و گوتی: "منیش قسه‌م كرد و گوتم من نوێنه‌رایه‌تی خۆم ده‌كه‌م لێره و به‌ناوی خۆم قسه ده‌كه‌م، من نابمه راوێژكاری هیچ كه‌سێك، بارهگاكهم له هه‌ولێره، ئه‌گه‌ر شتێكت پێویست بوو و یان كارێكتان هه‌بوو من له هه‌ولێر ده‌بم".
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەشی دووەمی دیداری سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ بەرنامەی (ئەلسەتڕول ئەوسەت)ی كەناڵی (MBCی) عەرەبی پەخش كرا، تیایدا سەرۆك بارزانی باسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی كرد و رایگەیاند بناغەیەكی پتەویان دانا، دووپاتی كردەوە كە سەربەخۆیی خەون نییە، بەڵكو مافی كوردە و دواجار بەدی دێت.
لە وەڵامی پرسیارێكی پێشكەشكاری بەرنامەكەدا، سەبارەت بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، سەرۆك بارزانی گوتی كە پلان ئەوە بوو دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، راوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بكرێت و بە شێوەی ئاشتییانە بگەنە ئامانج.
سەرۆك بارزانی هەروەها گوتی "گەورەترین سەركەوتنی ریفراندۆم، ئەنجامەكەی بوو، كە 93٪ی گەلی كوردستان بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دا".
لەبارەی هەڵوێستی وڵاتانیشەوە بەرانبەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی، سەرۆك مەسعود بارزانی گوتی زۆر وڵات پێش ریفراندۆم بەڵێنیان پێدابوون كە دژی نابن، بەڵام دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم، هەموویان پاشگەز بوونەوە. هەروەها توركیا و ئێران ئاڵای دوژمنكاریان بەرز كردەوە.
لە هەمان كاتدا سەرۆك بارزانی دەڵێ گرنگ ئەوەیە ریفراندۆم بنەمایەكی پتەوی دانا بۆ سەربەخۆیی، سەربەخۆییش خەون نییە، بەڵكو مافی كوردە، ئەگەر ئەویش نەیبینێ، ئەوا نەوەی دوای ئەو یان نەوەی دواتر هەر بە دەستی دێنن، چونكە كورد سەلماندوویەتی هەرگیز سەر بۆ ستەمكاری دانانەوێنێت.
سەرۆك بارزانی لەبارەی چارەنووسی سەدام حسێنەوە گوتی" پێشبینی دەكرد سەدام دەگاتە ساتەوەختێك مێژوویەك بۆ خۆی تۆمار دەكات یان خۆی دەكوژێت، بەڵام كاتێك لە كوونەكەی دۆزرایەوە، لەبەرچاوی كەوت. لە وەڵامی پرسیارێكیشدا داخۆ رای چی بوو لەسەر كاتی لەسێدارەدانی سەدام، سەرۆك بارزانی دەڵێ سەدام بەرپرس بوو لە هەموو تاوانەكان، بەڵام نەدەبوایە لە شەوی جەژندا لەسێدارە بدرێت، دەبوایە زووتر یان دواتر لەسێدارە بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.