Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:12

دۆستی گەلی کورد پیت مویله‌ر کۆچی دوایی کرد

هەمیشە گرنگی بە دۆزی‌ ڕه‌وا‌ی گەلی کورد و گەلانی دیکەی دنیا داوە
کوردستان TV
100%

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی هۆڵەندی ، پیت مۆیلەر دۆستی گەلی کورد و شۆڕش و بارزانی نەمر لە تەمەنی 91 ساڵێدا لە نێوماڵەکەی خۆیدا لە شاری نایمیخن کۆچی دوایی کرد ، بۆیەکمجار لە ساڵی 1973 خۆی وهاوژینەکەی لیافیسەر ئەوکاتەی کە خوێندکاربوون ، بە بەرگی دیدەوانیەوە لە ڕێگایی باکوری کوردستانەوە چوونەتە باشوور و خۆیان گەیاندۆتە نێو چیاکانی کوردستان سەنگەری شەرف و کەرامەتی کورد لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ، چاویان بەژەنەڕاڵی نێو چیاکان بارزانیی نەمر کەوتوە لەگەڵ خۆیاندا هەگبەیەکی پڕ لە کورد ناسی و شۆڕش و خەباتی پێشمەرگەکانی کوردستانیان گەیاندۆتە کۆمەڵگەی هۆڵەندای لە ڕێگایی میدیاکانی ئەوکاتەی هۆڵەندا و خزمەتێکی گەورەیان بەدۆزی گەلی کورد گەیاندوە .
چەند ساڵێک بوو گەیشتبوومە هۆڵەندا و هێشتا لە نێو ئۆردوگایی پەناهەندەیدا بووم ، دواتر برای خۆشەویستم کاکە ڕزگار لە شکریش گەیشت و یەکترمان گرتەوە ، سەرەڕای ئەو بارودۆخە سەختەی ئەوکاتەی تاراوگە، ئەو لە شوێنێک ومن لە شوێنێکی تر ، جارێکی تر پێکەوە کارمان کردەوە بۆ میدیکانی کوردستان و بوینە پردێک لەونێوەندادا ، ئەویش بەپاڵپستی و لەخۆبردووی و دڵسۆزی برای بەرێزمان کاک ئازاد میرانی بەر پرسی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای ئەوکاتە ، بانگهێشتی کردین کە هەموو پاڵپشتیەکمان بکات لە پێناوی کارکردن و دواتر پلاتفۆڕمی کوردی دروستکرد لە پێکهاتەو کۆکراوەی هەموو ڕێکخراوە کوردییەکان لەژێر جەتری پلاتفۆڕم کاربکەن ، من و کاکە ڕزگار لەشکری و کاکە ئیدریس بربهاری و کاک ئەحمەد سلێڤانی و کاک سامی فقێ و کاک ڕێکەش ئامێدی کاری ڕاگەیاندمان دەکرد.
لە ساڵی 1998 بەسەرپەرشتی برای بەرێزم کاک ئازاد میرانی لە زایست نزیک شاری ئامسفۆڕت سیمینارێک ڕێکخرا بۆ کەسایەتیەکانی هۆڵەندای کە چۆن کورد بتوانێ خۆیی بگونجێنێ لەگەڵ کۆمەڵگەی هۆڵەندی لەو سیمینارە کەسایەتی ناسراوی هۆڵەندی پیت مویلەرم ناسی وپێکەوە لەگەڵ هەڤاڵانمان گفتوگۆیەکمان لەسەر سەردانەکەی بۆ کوردستانکرد وزۆر دڵخۆشبوو گووتی ئەو گەشتەم تەنها نەبوو چەند جارێکی تریش لە دوای ڕاپەڕین سەردانی کوردستانم کرد ،
رەوانشاد و جێگایی چراخان بێت ، خزمەت وکارەکانی بۆ هەمیشە لەیاد ناکەین .
ئەوەشی لە وێنەکەدا دەبینڕێ ، ساسان دەروێش ، گوڵاڵە ئاکرەیی و پیت مویلەر و ڕزگار لەشکری و نەزیرە مەلا کەریم .

ژێده‌ر/ MalmoKurd

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.