وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا.
ئاشکرای کردووە، تووشبووەکە ئافرەتێکی تەمەن 65 ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانی یە.
بەمەش ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ 325 کەس بەرزبووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.