Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 02:13

تەندروستی هەولێر چاکبونەوەی 11 توشبوی دیکەی کۆرۆنای راگەیاند

راگەیەندراوێك بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر
کوردستان TV
100%

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ی 11 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ سنووری پارێزگاكه‌ راگه‌یاند.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر:

  • هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۱۱) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
  • کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (٤٠) کەس.
  • سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە

خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

  • زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین، کە پارێزگاری لە تەندروستی هاووڵاتیان دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

10ی نیسانی 2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.