بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵە لە ناحیەی کەلەکچی دوو کەس کوژران و یەکێکیش بە سەختی برینداربوو
درەنگانی ئەمشەو بۆ تۆڵەسەندنەوە یەكێك لەو بنەماڵانە هێرشیان کردۆتە سەر ئەو بنەماڵەیەی کە پێتر كێشهى خوێنداریان له نێواندا ههبووه دوو کەس دەکوژن و هاوڵاتیەکی دیكهش بەر فیشەکی شەڕەکە دەکەوێت و بەسەختی بریندار دەبێت.
شایەنی ئاماژە بۆکردنە ماوەی چەندین ساڵا ئەم کێشەیە لەنێوان ئەم دوو بنەماڵەیەدا هەیە و چەندین جاریش هەوڵی چارەسەرکردنی دراوە بەڵام بێ ئاکام بووە،لەماوەی سالانی پێشووش هەر لەنێوان ئەم دوو بنەماڵەیە سێ کەسی تریش کوژراون....
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.