رۆژی چوارشه‌ممه سه‌ناتۆر بێرنی سانده‌رز ی ته‌مه‌ن ٧٨ ساڵ، له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا كه وه‌كوو كه‌سی سه‌ربه‌خۆ كاری ده‌كرد تاكوو ببێته به‌ربژێری حیزب بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی له هه‌ڵبژاردنی ٢٠٢٠ دا، ده‌ستی له كێبه‌ركێی حیزبی هه‌ڵگرت و كشایه‌وه. به‌م جۆره به ته‌واوه‌تی رێگا خۆش ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی جۆو بایدن جێگری سه‌رۆكی پـێشووی ئه‌مه‌ریكا، وه‌كوو پاڵێوراوی دیموكراته‌كان، بێته مه‌یدان تاكوو له مانگی ١١دا ڕووبه‌ڕووی تره‌مپ له حیزبی كۆماری ببێته‌وه.
جۆو بایده‌ن جیا له‌وه‌ی پێشتر سیناتۆر‌و هه‌روه‌ها ماوه‌ی ٨ ساڵیش جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما بووه، هه‌روه‌ها یه‌كێك له خاوه‌نی بیرۆكی دابه‌ش كردنی عێراق بۆ ٣ هه‌رێمی، كوردی، سوننه‌و شیعه‌یه‌و به دۆستێكی نزیكی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ش ناسراوه.
بێرنی سانده‌رز روو به لایه‌نگرانی رایگه‌یاند كه سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پاڵێوراوی دیموكراته‌كان كارێكی ئاسان نییه.
سانده‌رز سه‌باره‌ت به جۆو بایدن گوتی: "بایده‌ن مێرخاسه‌و زۆر به‌ڕێزه‌و هاوكاری ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له بیروبۆچوونه پـێشكه‌وتووخوازه‌كانماندا به‌ره‌و پـێشه‌وه هه‌نگاو بنێین."
جۆو بایدن ده‌سبه‌جێ له رێگای تویته‌ره‌وه، سوپاسی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی بێرنی هاوحیزبی كرد‌و بۆی نووسی:"ئێمه ده‌زانیین ئه‌م بڕیاره‌ت چه‌ند قورسه، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌و پـێویستی بردنه‌وه له تره‌مپ، كاری له پێشینه‌مانه. بۆیه ئێمه ستایشی تۆ ده‌كه‌ین. به‌ڵام ده‌مانه‌وێت بزانی كه ئێمه له‌گه‌ڵدا كار ده‌كه‌ین. گوێت لێ ده‌گرم. وه‌ك چۆن ده‌ڵێیت، من نا، ئێمه."
بایدن داوای كرد له سانده‌رزو لایه‌نگرانی كه زۆربه‌یان لاو‌و خوێندكارن، پشتیوانی لێبكه‌ن. بێرنی به كه‌سێكی مه‌یله‌و چه‌پ ده‌ناسرێ و له هه‌وڵه‌كانی دا پتر پێداگری له‌سه‌ر باشتر كردنی كه‌رتی ته‌ندورستی و باج وه‌رگرتنی پتر له كارگه‌و سه‌رمایه‌داره‌كان ده‌كردو خوازیار بوو كه ده‌وڵه‌ت خزمه‌تگوزاری پتر له ئه‌ستۆ بگرێ به تایبه‌ت له كه‌رتی له‌شساخی دا. ناوبراو له هه‌ڵبژاردنی حیزبی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ٢٠١٦داش به‌شداری كرد‌و دوایه حیزبی دیموكرات هیلاری كلینتۆن وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی بۆ ململانێ هه‌ڵبژاردنه‌كه دیاری كرد كه له ئاكام دا تره‌مپ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی برده‌وه‌و بووه سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ر چوار ساڵێك جارێك به‌رێوه‌ده‌چێ و كه‌سیش بۆ نییه له دوو خوول پتر سه‌رۆكی ئه‌مریكا بێ ئه‌مه‌ش ده‌ستوووری وڵات یه‌كلایی كردۆته‌وه.
به‌ڵام تاكوو ئێستا دیار نییه كه له مانگی ١١ دا ، قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا رێگا ده‌دات هه‌ڵبژاردن وه‌كوو جاران به‌رێوه بچێ یان نا؟. چوونكه هه‌نووكه كۆی كۆروو كۆبوونه‌وه بۆ كێبه‌ركێی هه‌ڵبژردن له سه‌رتاسه‌ری وڵات به هۆی مه‌ترسی و قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه راگیراوه.
تاكوو ئێستا، له ئه‌مه‌ریكا، پتر له ٥٠٥ هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ده‌وروبه‌ری ٢٩ هه‌زار كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه‌و ژماره‌ی مردووه‌كانیش به‌م هۆیه‌وه له ١٩ هه‌زار كه‌س نزیك بۆته‌وه.
چاوه‌دێران درێژه‌كێشانی ئه‌م دۆخه‌و داڕمانی ئابوری ئه‌مریكا به زیانی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ٢٠٢٠ دا لێكده‌ده‌نه‌وه.
كوردستان تی ڤی \ واشنگتن
مسته‌ر كورد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.