وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌ر زمانی وه‌زیری ده‌ره‌روه‌ی وڵات، ئاشكرای كرد كه واشنگتن بڕی ٢٢٥ ملیۆن دۆلار ی دیكه وه‌كوو یارمه‌تی و پاڵپشتی مرۆڤ دۆستانه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشكه‌ش به‌و وڵاتانه ده‌كات كه گیرۆده‌ی ئه‌م ڤایرۆسه بوون.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه، رۆژی چوارشه‌ممه له دووتوێی قسه‌كانی دا ئاشكرای كرد كه ئه‌و ٢٢٥ میلیۆن دۆلاره ده‌خرێته سه‌ر ٢٧٤ میلیۆن دۆلاری پێشوو كه ئه‌مریكا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ته‌رخانی كردبوو. به‌م جۆره كۆی یارمه‌تی مرۆڤته‌وه‌رانه‌ی ئه‌مریكا بۆ تێكشكانی په‌تای جیهانداگری كۆرۆنا تاكوو ئێستا ده‌كاته، ٤٩٩ ملیۆن دۆلار.
پۆمپیۆ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه جیا له‌و یارمه‌تیانه، واشنگتن پتر له یه‌ك و نیو ملیارد دۆلاری دیكه‌شی پێشكه‌ش به‌و وڵاتانه كردووه كه به هۆی كۆڤید١٩ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه زیانه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه‌و به‌ر به ته‌شه‌نه كردنی پتری ڤایرۆسه‌كه بگیردرێ.
ئێران یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه كه ئه‌و یارمه‌تیانه ده‌یگرێته‌وه، لێ ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران تاكوو ئێستا رازی به وه‌رگرتنی یارمه‌تیه‌كان نین.
باس كردنی ئه‌م یارمه‌تیانه‌ی ئه‌مریكا له كاتێكدایه كه رۆژی دووشممه، دۆناڵد تره‌مپ، له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی دا به زمانێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز له باره‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی قسه‌ی كرد‌و گوتی: "زۆرترین به‌شه بودجه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، ئێمه دابینی ده‌كه‌ین، به‌ڵام كاتێك من قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و گه‌شته‌كانم راگه‌یاند، ئه‌وان ره‌خنه‌یان له ئێمه گرت. له ده‌سپێكیشه‌وه وه‌كو پێوسیت بۆ پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كاریان نه‌كردووه. ئه‌وان له سه‌ره‌تاوه زۆر زانیاریان هه‌بوو، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌نا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شی هه‌ره زۆری بودجه‌كه‌یان ئێمه ده‌یده‌ین، وا ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌وان له چین نزیك بن".
بۆیه سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی هاوكارییه داراییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و رێكخراوه جیهانییه كرد.
تاكوو ئێستا، له ئه‌مه‌ریكا، پتر له ٥٠٥ هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ده‌وروبه‌ری ٢٩ هه‌زار كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه‌و ژماره‌ی مردوه‌كانیش به‌م هۆیه‌وه له ١٩ هه‌زار كه‌س نزیك بۆته‌وه.
له مانگی ١٢ی ٢٠١٩، كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری ووهان له وڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، دواتر زۆربه‌ی نزیك به وڵاتانی جیهانی گرتوه، تاكوو ئێستا، پتر له ١ میلیۆن و ٧٠٢ هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و پتر له ٣٧٨ هه‌زار چاك بوونه‌ته‌وه‌و نزیك به ١٠٣ هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
كوردستان تی ڤی\ واشنگتن
مسته‌ر كورد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.