ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له جیهاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته 102 هه‌زارو 782كه‌س.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ماڵپه‌ر فه‌رمییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه زانیاریی نوێكراوه‌ن له‌باره‌ی حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان له وڵاتانی جیهان،ژماره‌ی تووشبووان بۆ یه‌ك ملیۆن و 699هه‌زار و 19 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌و 376هه‌زارو 976 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانیان له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆماركردووه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه، به‌م شێوه‌یه‌یه؛ ئیتاڵیا ١٨ هه‌زار و ٨٤٩ حاڵه‌ت، ئه‌مریكا 18 هه‌زار و 777 حاڵه‌ت، ئیسپانیا 16هه‌زار و 81حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا 13 هه‌زار و 215 حاڵه‌ت، به‌ریتانیا هه‌شت هه‌زار و 974 حاڵه‌ت و ئێران چوار هه‌زار و ٢٣٢ حاڵه‌ت.
له چین، كه سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه‌یه سێ هه‌زار و ٣٣٦ حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان تۆماركراوه.
په‌تاكه كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ له شاری وهان-ی چین سه‌ریهه‌ڵدا و پاشان نزیكه‌ی ٢٠٠ وڵاتی ته‌نییه‌وه و بووه په‌تایه‌كی جیهانگیر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.