سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی سەقز کە لە کاتی راپەرینی بەندیخانەی سەقز لە بەندیخانە هەڵهاتبوو و لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه، بەرەبەیانی ئهمڕۆ شەممە 11ی4ی2020، سزای له سێدارەی مستەفا سەلیمی، بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی سهقز جێبەجێ کرا.
سهلیمی لەگەڵ زیاتر لە 70 بەندکراوی دیکە لهكاتی ههڵاتنی له زیندانی سەقز رۆژی 27ی ئازاری 2020، خۆی گهیاندبووه سنوورهكانی ههرێمی كوردستان، بهڵام له پێنجوێن دهستگیركراو رادهستی هێزه ئهمنییهكانی ئێران كرایهوه.
مستەفا سەلیمی خەڵکی ئاوایی ئیلوی سەقز لە دایکبووی مانگی پوشپەری ١٣٤٧ی هەتاویە و لە ڕیکەوتی ١٧ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٨٢ی هەتاوی بە تۆمەتی هەڵکوتانە سەر پایگای ئیرانشای سەقز و کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران لە شاری نەهاوەند سەر بە پارێزگای هەمەدان دەستەبسەر و بۆ بەندیخانەی شاری سنە گوازرایەوە.
ئەو بەندکراوە دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر گەودینی بە تۆمەتی دزی چەکدارانە و ئەندامەتی لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، سزای 15 ساڵ بەندکران و سێدارەی بە سەردا سەپا و ئەو سزایه لە لایەن لقی 31ی دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.
جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا مستەفا سەلیمی چەندین جار بە نیشانەی نادادوەرانە بوونی سزاکەی مانی لە خواردن گرتووە.
مستەفا سەلیمی پێشتر بۆ ماوەی چەند ساڵ پێشمەرگەی حزبی دیموکرات بووە و دوای جیابوونەوە و دوای جیابوونەوە لەو حزبە گەڕاوەتەوە بۆ سەقز، ناوبراو لەماوەی 17 ساڵی ڕابردوودا بە بێ هەبوونی مافی مرەخەسی لە بەندخیانەکانی سنە و سەقز ڕاگیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.