Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 09:07

کۆمپانیای کیا بەرنامەی "پرۆمیس"ی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی گرەنتیی ئۆتۆمبێڵەکانی لە جیهان ڕایگەیاند

بۆ خۆ پارێزی لە ڤایرۆسی "كۆڤید 19"
کوردستان TV
100%

كۆمپانیای "كیا نیم" بەرنامەی "كیا پڕۆمیس" (Kia Promise)ی جیهانی ڕادەگەیەنێت بۆ درێژكردنەوەی گرەنتیی ئۆتۆمبێڵەكانی، ئەم بەرنامەیە بۆ كڕیارانی ئۆتۆمبێڵەكانی كیایە، كە بە هۆی خۆپارێزییەكان لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی "كۆڤید 19" جووڵەكانیان سنووردار كراوە و ناتوانن بچنە هەموو شوێنێك.

بەرنامەی "كیا پڕۆمیس" لە 142 وڵات جێبەجێ دەكرێت و هەموو ئۆتۆمبێڵەكانی كیا دەگرێتەوە كە گرەنتیی ئەسڵی كیایان هەیە و ماوەكەی لە نێوان 1ی فێبرایەر و 30ی ئەپڕێلی 2020 كۆتایی پێ دێت، ئەم بەرنامەیە ماوەی گرەنتیی هەموو ئەو ئۆتۆمبێڵانە تا 30ی یۆنیۆی 2020 درێژ دەكاتەوە.

بەگوێرەی لێكدانەوەكانی كۆمپانیا، نزیكەی 500،000 كڕیار لە جیهان سوود لەم ماوەدرێژكردنەوەیە دەبینن كە لە ڕێگەی بەرنامەی "كیا پڕۆمیس" ئەنجام دەدرێت.

هاوكات لەگەڵ جێبەجێكردنی ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزیی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای "كۆڤید19" لە لایەن زۆرێك لە وڵات و كۆمپانیاكان، بەرنامەی "كیا پڕۆمیس" هەوڵ دەدات یارمەتی ئەو كڕیارانەی بدات كە ئەم ماوەیە ناتوانن سەردانی بنكەكانی چاككردنەوە بكەن، هەروەها بەرنامەكە یارمەتی ئەو كڕیارانەش دەدات كە ناتوانن ئۆتۆمبێڵەكانیان بێنن تا سوود لە خزمەتگوزارییە بەخۆڕاییەكان وەرگرن، یان سوود لە چاككردنەوەی پێشوەخت دراو وەرگرن كە وەكو بەشێك لە چەپكە خزمەتگوزارییەكانی كیا پێشكەش دەكرێت، لە ئەنجامی ئەو ڕێوشوێنانەی پێویستن بۆ ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.

سانج دای كیم، جێگری سەرۆكی یەكەم و سەرۆكی بەشی ئەزموونی كڕیارانی جیهانی لە كۆمپانیای "كیا مۆتۆرز" دەڵێت: "لە ڕێگەی ئەم درێژكردنەوە گشتگیرەی كیا بۆ ئەو كڕیارانەی ڕەنگە كاریگەری بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایەیان كەوتبێتە سەر، كیا مۆتۆرز هیواخوازە ئەم نیگەرانییانە بڕەوێنێتەوە كە لەم ماوەیەدا دروست بوونە، ئامانجی ئێمە كەمكردنەوەی نیگەرانییە بۆ چاككردنەوەی ئۆتۆمبێڵەكانیان لە سەردەمی ڕێوشوێنەكانی دووریی كۆمەڵایەتی".
لە چەند ڕۆژێكی كەمی داهاتوو، كیا نیم لە ڕێگەی تەلەفۆن/ئیمەیڵ لە پەیوەندیدا دەبێت لەگەڵ هەموو كڕیارەكانی، ئەوانەی بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە كاری تێ كردوون، وردەكاریی زیاتریشیان لەبارەی "كیا پڕۆمیس" پێ ڕادەگەیەنێت.

كیا مۆتۆرز ئەولەویەت بۆ سەلامەتی و تەندورستی و خۆشگوزەرانیی كڕیار و هاوبەش و بازرگان و كارمەندەكانی دادەنێت و بەوریاییەوە ئاگای لە پەرەسەندنەكانی پەیوەست بە COVID-19 لە كۆمەڵگا ناوەخۆییەكان دەبێت و كارەكانی خۆی ئەنجام دەدات. كۆمپانیا هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایە لە كارگە و دامودەزگاكانی لە كاتی كاركردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فیدڕالی و وڵاتان و ناوەخۆ، شوێنكەوتنی هەموو ئەو پێوەرانەی كە دایان دەنێن.


كورتەیەك لەبارەی كۆمپانیای كیا موتورز:
كۆمپانیای كیا مۆتۆرز (www.kia.com)، لە ساڵی 1944ز دامەزراوە، كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێڵە و بەوە دەناسرێتەوە كە كوالێتییەكی بەرزی جیهانیی هەیە، ساڵانە 3 ملیۆن ئۆتۆمبێڵ لە 190 وڵات دەفرۆشێت، لە سەرانسەری جیهان زیاتر لە 52،000 كارمەند كاری تێدا دەكەن، داهاتی ساڵانەی زیاتر لە 49 ملیار دۆلاری ئەمەریكییە، پاشكۆی دروستكردنی لە پێنج وڵات هەیە. بە چاودێری سەرەكی پاڵەوانێتی كراوەی ئوستڕالیا و هاوبەشی ئۆتۆمبێڵە فەرمییەكانی فیفا – دەستەی كارگێڕیی جامی جیهانیی تۆپی پێ- و هاوبەشی فەرمیی جامی ئەوروپا بۆ تۆپی پێی "UEFA" 2019" دادەنرێ، كە گەورەترین كێبڕكێی تۆپی پێی پیشەییە لە جیهاندا، دروشم و ماركەی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز بە (توانای سورپرایزكردن) بەناوبانگە، چونكە كۆمپانیاكە دەتوانێ بە پێشكەشكردنی توانا و شارەزایی سەرسووڕهێنەر و نایاب و وەرگیراو لە واقیعی داهێنان، كە بەدەرە لە هەموو پێشبینییەكان، سورپرایز بۆ جیهان بكات.
بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز و بەرهەمەكانی، سەردانی ماڵپەڕی تایبەت بە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی جیهانیی بكەن: 
www.kianewscenter.com


كورتەیەك لەبارەی كۆمپانیای نیم:
كۆمپانیای (كیا نیم) (www.kiairaqnim.com) لە ساڵی 2010 دامەزراوە، تایبەتە بە دابەشكردن و خزمەتگوزاریی بەرهەمەكانی كیای جیهانی، كە لە كارگەكانی كیا مۆتۆرز لە كۆریا و كارگەكانی دیكەی هەمان كۆمپانیا لە جیهانەوە دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان و باكووری عێراق. بنكەكانی كیا نیم بەسەر شارەكانی: هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركووك و مووسڵ دابەش بوونە و بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاریی دوای فرۆشتن، پێشكەشی ئۆتۆمبێڵەكانی كیا دەكەن، ئەویش لە ڕێگای كارمەند و شارەزایانی ناوەخۆ، كە لەلایەن كۆمپانیای كیا مۆتۆرزی جیهانییەوە ڕاهێنراون و هەمیشە لەگەڵیان لە پەیوەندیدیان، بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی كڕیارانی ئۆتۆمبێڵی كیا بكەن. كۆمپانیای نیم، پۆلێنی پلاتینیۆمی لەلایەن كۆمپانیای كیا مۆتۆرزی جیهانی بەدەستهێناوە، ئەمەش بەرزترین ئاستی پۆلێنكردنە.
كۆمپانیای نیم لە ڕێگای ژمارەیەك بەرنامە و پڕۆگرامی ناوەخۆوە، پاڵپشتی كۆمەڵگای ناوەخۆ دەكات، لەڕووی بابەتەكانی وەكو ڕاهێنانی پیشەیی و سەلامەتیی ڕێگا و بوارەكانی ژینگە و وەرزش، پەیوەندیشی لەگەڵ ئەو دامەزراوە حكوومی و ناوەخۆییانە هەیە كە گرنگی بەم بابەتانە دەدەن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.