له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، سه‌باره‌ت به‌و (۱۱) نه‌خۆشه‌ی تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كه‌وا ڕامان گه‌یاندن كه به‌ته‌واوه‌تی چاكبوونه‌وه خۆشبه‌ختانه پێتان ڕاده‌گه‌ێنین یه‌كێك له‌وچاكبوانه ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن (٤۹) ساڵه‌و كه‌وا خۆیی ( تووشبووی شێرپه‌نجه بووه ) دوایی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ماوه‌ی زیاتر له (۳٠) ڕۆژ له ژێرچاودیری پزیشكیدابوو ده‌ركه‌وت كه‌وا به‌ته‌واوه‌تی له‌م ڤایرۆسه چاكبۆته‌وه باری ته‌ندروستی ته‌واو جێگیربۆته‌وه.
ته‌ندروستى هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه‌وا تیمی پزیشكی چاره‌سه‌ر كار به‌و په‌ڕی لێهاتووانه و شاره‌زایه‌تی ته‌واو به پشت به‌ستن به پڕۆتۆكۆڵی چاره‌سه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كه‌وا له ته‌واوی جیهان په‌یڕو ده‌كرێت كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجامداوه بۆ پاراستنی ته‌ندروستی تووشبوان.
ته‌ندروستى هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ، زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.